ئێمە باوەڕی تەواومان بەوە هەیە کە دەبێت لەگەڵ تام و چێژدا جۆرایەتیی بەرهەمەکە زۆر بەرزبێت، چونکە تەندروستیی کڕیارەکانمان لە هەموو شتێک گرنگترە لامان. بۆیە تەنیا هاوبەشییمان لەگەڵ براندە باوەڕپێکراوەکاندا هەیە.
بۆ دەستکەوتنی بەرهەمە ناوازەکان، هەڵبژاردەی یەکەمی هەموو خێزانەکان، لە ئاهەنگ، بۆنە، جەژن و خۆشییەکاندا. ئەو بەرهەمانەی کە لە براندە بەناوبانگەکانەوە ڕاستەوخۆ لە هەرێمی کوردستان و ئێراق پێشکەش دەکرێت، ئەوا پەیوەندییمان پێوە بکەن و زانیاریی زیاتر لەسەر بەرهەمەکانمان وەربگرن، ئێمە بەلامانەوە گرنگە هەموو کەسێک لەگەڵ تام و چێژدا جۆرایەتییەکی بەرزیشی پێشکەش بکرێت.